سەردێر

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی؛ ماوەی لێخۆشبوونى قەرزی پارەی ئاو درێژكرایەوە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا بە درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لەسەر قەرزی پارەی ئاو بە ڕێژەی لە%15 تا بەرواری 31ی3ی2021 بۆ هاوبەشانی ئاو.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بە فەرمانی ژمارە 2531 ی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ڕەزامەندی درا بە درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لەسەر قەرزی پارەی ئاو بەڕێژەی لە%15 تا بەرواری 31ی3ی2021 بۆ هاوبەشانی ئاو.

لەماوەی ڕابردوودا بۆ چەند جارێك لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ، ماوەی گەڕانەوەی قەرزی پارەی ئاو بە لێخۆشبوونی ڕێژەی %15 درێژكرایەوە .

ئەمە لەكاتێكدایە ، لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە نیو ملیۆن هاوبەشی ئاو هەیە و هەر دوو مانگ جارێك كە پسووڵە دەڕواتەوە بۆ هاوبەشەكانی ئاو تەنیا لە %60ی پارەی ئاو دەدات.