سەردێر

محەمەد حاجی مەحمود: با ئاوی بەنداوەكان بگرینەوە و ئاوارەكان دەربكەین

پێیوایە كارتی فشارن بەرامبەر بەغدا

خەڵك-
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان داوادەكات، وەك گوشارخستنە سەر بەغدا”ئاوی سەدەكان بگرێتەوە، و ئاوارەكان دەربكرێن كورد لەپرۆسەی سیاسی پاشەكشە بكات و كارتی ریفراندۆمیش بەرامبەر بەغدا بەكاربهێندرێت”، ڕەتیشیدەكاتەوە هەرێم و عیراق ڕێبكەون.

لەدوای بەشداریی لە یادی كۆچی دوایی قادری حاجی عەلی ئەندامی دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆڕان و سیاسەتمەداری كورد، محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست ڕایگەیاند” دەبێت هەرێمی كوردستان بەر لەهەرشتێك ماڵی خۆی رێكبخاتەوە، ئەگەر ماڵی خۆی رێكخست هەموولایەك ئامادەیە رێكەوتنی لەگەڵ بكات، لەئێستاشدا هەرێم و بەغدا قەت رێكناكەون ئەوشتانەی دەكرێن بۆ شەش مانگ تا ساڵێكە، ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوان نایكەن و ئەوەی ئەوانیش دەیانەوێت ئێمە نایكەین، چونكە بارودۆخیان لە ئێمە خراپترە و هەمو ئەو شتانەی دەكرێن ئارامكەرەوە و ئازاربەخشی كاتین، ئەگەرنا هەرگیز رێكناكەون”.

بە وتەی محەمەدی حاجی مەحمود”بەر لەڕێكەوتن دەبێت ماڵی كوردی یەكبخرێت، داهاتەكان رێكبخرێنەوە، هێزە سیاسییەكان پێكەوە كۆببنەوە و كاربكەن و بەرنامە بۆ هەڵبژاردنەكان بكەن، ئێمە ئەگەر هاوپەیمانی هەبێ دەرگامان كراوەیە، ئەگەر نەبوو بەتەنها بەشداری دەكەین، هاوپەیمانیش لە كەركوك بەئاسانی ناكرێت، رەنگە هەندێك حزب پێكەوە بیكەن، بەڵام هەموی پێكەوە هاوپەیمانێتی دروستناكەن”.

هەر لەبارەی پەیوەندییەكانی تێوان هەرێم و بەغدا، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەڵێت”بەغدا لەگەڵ ئێمە رێكناكەوێت، كارتی بەهێزمان هەیە و دەتوانین بەكاریبهێنن، ئەوانیش، كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق، گرتنەوەی ئاوی سەدەكان و دەركردنی ئاوارەكانە، كارتی ریفراندۆمیش یەكێكی دیكەیە لە كارتەكانی فشار بەرامبەر بەغدا”.