سەردێر

خەڵك زانیاری لەسەر بڕیارەكانی لیژنەی باڵا كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
لە كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاردراوە، كە دەوامی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن بەردەوام بێت ، قەدەغەی هاتووچۆش لە هەرێمی كوردستان ڕانەگەیەنرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازاری 2021 لە شاری هەولێر لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆبوەوە و بە پێی زانیارییەكانی “خەڵك” لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا دەوامی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن بەردەوام بێت، بەڵام ڕێكارەكانی خۆپارێزی لەناو قوتابخانە و خوێندنگەكان توندتر بكرێن.

هەر بە پێی زانیارییەكان لە كۆبونەكەدا بڕیاری ئەوە دراوە، كە لە بازگەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق پشكنینی كۆرۆنا بنرێت و بەبێ پشكنین رێگەی هاتن بە هیچ كەسێك نەدرێت.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە هیچ بڕیارێك نەدراوە بەمەبەستی قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان شارەكانی هەرێم و ناو شارەكان ، لەگەڵ ئەوەشدا رێكارەكان توندتر دەكرێن، بەڵام بەستنی ماسك دەكرێتە ناچاری و هەركەسێك پابەند نەبێت، رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.