سەردێر

لاهور شێخ جەنگی؛ئەگەر زۆرە 5 شەممە هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێكکەوتن

خەڵك
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئومێدێكی زۆرمان هەیە ئەم پێنج شەممە هەرێم و بەغدا بگەنە رێككەوتن و انشاالله ڕێكە دەكەون .

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوای بەشداریكردنی لە ڕێوڕەسمێك بۆ یادی قادر حاجی عەلی، كە لە تەلاری هونەری سلێمانی بەڕێوەچوو بە لەبارەی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا بە ڕۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئومێدێكی زۆر هەیە ئەم پێنجشەممەیە هەرێم و بەغدا بگەنە رێككەوتن.

لە وەڵامی پەیامنێران كە ئایا ئەگەر نەگەنە ڕێكەوتن هەڵوێستی یەكێتی چی دەبێت هاوسەرۆكی یەكێتی ئاشكراشیكرد، ئیشەڵڵا رێكدەكەوین، دەبێت بگەینە رێككەوتن.