سەردێر

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر؛ بەپاساوی كۆرۆنا نزیكەی 70 مزگەوت نوێژی هەینی تێدا ناكرێت

خەڵك-

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، بە پاساوی كۆڕۆنا زیاتر لە 6 مانگە نزیكەی 70 مزگەوت لەشاری هەولێر لە ڕۆژانی هەینی داخراون و نوێژی هەینیان تێدا ناكرێت و ئەوەی بەرامبەر بەو مزگەوتانەش كراوە، بڕیارێكی سیاسی و حیزبی یە و سزادانی كۆمەڵێك مامۆستایی ئاینی یە

عباس محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، كە بە پاساوی بوونی كۆرۆنا و ڕێكارەكانی خۆپارێزی ماوەی شەش مانگە نزیكەی 70 مزگەوت نوێژی هەینیان تێدا ناكرێت، لەكاتێكدا لەو شارە هیچ جێگایەك بەو پاساوە بەداخراوەیی نەماوەتەوە، جگە لەوەش پاش یەك هەفتەی دیكە بڕیارە پشوازی لە پاپای فاتیكان بكرێ لە ڕێوڕەسمێكی گەورە و فراواندا.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوەی بەرامبەر ئەو مزگەوتانە كراوە بڕیارێكی سیاسی و حیزبی یە و سزادانی كۆمەڵێك مامۆستایی ئاینی یە بە پاساوی جیا جیا، چ ژیریەكە نوێژخوێنی ئەو مزگەوتەی داتخستووە دەخەیتە مزگەوتێكی دیكە هێندەی تر قەڵەباڵغی دەكەی، ئەوەیە پلانی ئەوقاف دژی كۆڕۆنا .

بەشێك لە ناوی ئەو مزگەوتانەی نوێژی هەینیان ڕاگیراوە :
1.حاجی محمد سعید
2.مەلا سعید بندیان
3.سید حیدر
4.سید مەلا قادر
5.دوو برا
6.حاجی سدیق نانەكەلی
7.مەلا عمر
8. شێخ فخرالدین
9.عمر الفاروق
10.حاجی عزیز
11.شهید حسین
12.سلاح الدین الایوبی
13.سێ بەردان . قبا‌و .
14.قبا‌و 5 ی حسارۆك
15.حاجی سەنیە
16.حاجی فهیم
17.حاجی حمد امین نانەوا
18.عبداللە سعاتچی
19.حاجی عبداللە حمام چی
20.لەنگە

No description available.No description available.No description available.