سەردێر

هاتووچۆی دهۆك؛ لە ڕووداوێكدا سێ هاووڵاتی بوونە قوربانی

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لە سەر ڕێگای سەرەكی بەردەڕەش بۆ ڕۆڤیا ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی .

ئازاد تەها ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی دهۆك بڵاویكردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازاری 2021 لەكاتژمێر 3.20 خولەك ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی دۆری دەبیل كابینە دێر و (BMW) ڕوویدا .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە لەنزیك گوندی قەرەناز ڕوویداوە بەهۆیەوە ، سێ هاووڵاتی برینداربوون زیانێكی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوت .

‎May be an image of ‎‏ڕاوەستاو‏ و ‏‎‎road‎‎‏‎‎‎May be an image of ‎ده‌ره‌وه‌‎‎‎May be an image of ‎ده‌ره‌وه‌‎‎‎May be an image of ‎‏‏١ کەس‏، ‏‏‎‎standing‎‎‏، ‏ئۆتۆمبێل‏‏‏ و ‏‎‎road‎‎‏‎‎