سەردێر

شارەزوور، تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كراوە

خەڵك-
مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ شارەزوور – بنكەی‌ پۆلیسی‌ وارماوە تۆمەتبارێكیان بەتۆمەتی‌ دزیكردن دەستگیركرد.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، پاش تۆماركردنی‌ چەند حاڵەتێكی‌ دزیكردن لەچەند شۆفێرێك لەسەر ڕێگای‌ وارماوە – عەربەت، هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو پاش وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ وارماوەوە لەناو قەزای‌ سەیدسادق دەستگیربكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی‌ (8700 دۆلار) و (570 هەزار دینار)دا كە تۆمەتبار لەكاتی‌ لێكۆڵینەوەدا دانی‌ بەتاوانەكەیدا ناوەو بەوتەی‌ خۆی‌ لەسێ كەسی‌ دزیوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (خ، ح، ع) بەبڕیاری‌ بەرێز دادوەری‌ لێكۆڵینەوەو بەپێی‌ ماددەی‌ 446 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵنەوەكان بەردەوامن.

May be an image of standing