خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە لە لۆفەكانی پێش تونێلی دەربەندیخان بارهەڵگرێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی بریندار بوو.
ڕادیۆی (ترافیك ئێف ئێم)ی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بارھەڵگر لەلۆفەكانی پێش تونێلی دەربەندیخان بەھۆی تیژڕەویەوە كۆنتڕۆلی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێرەكەی بەسووكی بریندار بووە.