سەردێر

تەندروستی هەرێم؛لە24سەعاتی ڕابردوودا نزیكەی 250 حاڵەتی توشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 237 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 83 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 6020 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 135 كەس و سلێمانی 68 كەس و لە گەرمیان 11 كەس و دهۆك 21 كەس و ڕاپەڕێن 2كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 83 كەس چاكبوونەوە و هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان تۆمار نەكراوە ، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 3519 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە