لێپرسراوی ڕاگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە ڕایدەگەیەنێت، لە كاتی بوك گواستنەوەدا هەشت كەس بە چەقۆ برینداركران.
محەمەد ئامۆكەیی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، ڕایگەیاند:” ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاهەنگی بوك گواستنەوەدا هەشت كەس برینداربوون و گەیەنراونەتە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی هەریر، كە بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە سیانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی هەولێر كراون”.
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە وتیشی:” زۆربەی ئەو كەسانە بە چەقۆ و خەنجەربۆكس برینداركراون و بەشێكیشیان ئۆتۆمبێل شێلاونی”.
خەڵك – بەشی هەواڵ