سەردێر

دژە تیرۆری كوردستان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو تیرۆرستەی داعش لەلایەن هێزەكانیانەوە لە پارێزگای هەولێر دەستگیر كراوە نەك لەلایەن حكومەتی عێراقیەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە رێكەوتی 9/ 12/ 2020، لە ئۆپەراسیۆنێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەماندا لە ناو شاری هەولێر، ئەندامێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەناوی (بەشار موستەفا حافز عەدوان ئەلعوەیسی) دەستگیر كرا، كە چەندین كردەوەی تیرۆریستی لە سنووری شاری بەغدای ئەنجام دابوو.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

لەم رۆژانەدا هەواڵێك لە راگەیاندنەكانەوە بڵاوكراویەوە، گوایە دەزگا ئەمنییەكانی حكومەتی عێراق، تیرۆریستێكی داعشیان لە پارێزگای هەولێر دەستگیر كردووە، كە دوورە لە راستی.

لێرەدا بە پێویستی دەزانین راستیی رووداوەكە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق روون بكەینەوە:

لە رێكەوتی 9/ 12/ 2020، لە ئۆپەراسیۆنێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەماندا لە ناو شاری هەولێر، ئەندامێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بەناوی (بەشار موستەفا حافز عەدوان ئەلعوەیسی) دەستگیر كرا، كە چەندین كردەوەی تیرۆریستی لە سنووری شاری بەغدای ئەنجام دابوو.

لەبەر ئەوەی ئەم تیرۆریستە لە سنووری پارێزگای بەغدا كردەوە تیرۆریستییەكانی كردبوو، هەروەها لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی شاری بەغداوە بە فەرمی داوامان لێ كرابوو كە رادەستیان بكەینەوە، بۆیە دوای ئەوەی لە 24/02/2021 فەرمانی دادوەرمان بەدەست گەیشت، تیرۆریستەكەمان رادەستی هێزەكانی بەغدا كردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری كوردستان

2021/2/26