سەردێر

ڕووداوێكی هاتووچۆ 4 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك-
وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە ڕووداویچكی هاتووچۆ لەنێوان دوو تاكسی ڕوویداوە و بەهۆیەوە 4 كەس بریندار بوون و زیانیچكی زۆریشی لێ‌ كەوتەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كاتژمێر 12 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر جووتسایدی گەڕەكی نەورۆز پێكدادانێك ڕوویدا لەنێوان دوو تاكسی لەجۆری (سكۆدا) و لەئەنجامی ڕووداوەكەش 4 كەس برینداربوون و زیانێكی زۆری مادیش كەوتەوە.

ڕاشیگەیاند، هۆكاری ڕووداوەكە هەلقۆستنەوەی یەكێك لەتاكسیەكان بووە بۆ چۆڵی شەقامەكە، كە ئەمەش وایلێكردبو تیژڕۆیی تێدا بكات.

ڕوونیشی كردەوە، كاتێك لە 60 مەتریەوە داخڵی ڕێگاكە بووە بەخێراییەكی زۆرەوە لێیخوڕیبوو ئەمەش وایكردبوو كۆنتڕۆڵ لەدەست بدات و بەسەر دورگەی ناوەندی شەقامەكە بكەوێت، كە دورگەكە بەرزیشە و لەدوای شكاندنی چەند دارێك ئینجا دابەزیبوە دیوەكەی تری شەقام و خۆی كێشابو بەتاكسیەكەی تر، كەبەرەو ناوشار دەچوو.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەپرسێت، “باشە 4 بریندار و تێكشكانی دوو ئۆتۆمبێل و شكاندنی چەند دارێكی جوانكاری و شكاندنی بەشێك لەدورگەی ناوەندی شەقام، ئەمانە هەموی زیانەكان بون لەكاتێكدا ئامانجیش چوونە سەیران بووە، ئەو خێراییەی بۆچیە؟”.