سەردێر

فەرمانی دامەزراندنی 171 پزیشكی كاتى ڤێتێرنەری دەرچوو

خەڵك-
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، دامەزراندن بۆ 171 پزیشكی كاتی ڤێتێرنەری لەلایە‌ن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە دەرچووە، كە لە شاری سلێمانی 90 كەس و لە شاری دهۆك 49 و لە پارێزگای هەولێر 15 و لە گەرمیان 10 كەس و لە شاری هەڵەبجەش 7 كەسن‌ .

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە میدیایی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، بڕیاری دامەزراندن بۆ ژمارەیەك پزیشكی كاتی ڤێتێرنەری لەلایە‌ن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە دەرچووە و ماوەیەكە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەوڵی‌ ئەوەدایە ئەو پزیشكانە بكرێن بە هەمیشەیی.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو پزیشكانەی كە كاتی بوون و بوون بە هەمیشەیی 171 پزیشكی ڤێتێرنەرین، كە لە شاری سلێمانی 90 كەس و لە شاری دهۆك 49 و لە پارێزگای هەولێر 15 و لە گەرمیان 10 كەس و لە شاری هەڵەبجەش 7 كەسن‌.

ئاماژەی بۆ ئەووەشكردووە، دامەزراندنی ئەم پزیشكانە بۆشاییەكی زۆر پڕ دەكاتەوە و زۆر گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی سامانی ئاژەڵ و ئەو خزمەتگوزارییانەی لەو بوارە پێشكەش دەكرێن.