سەردێر

چەكەكانی پارەی گەنمی جوتیارانى هەرێم لەبەغدا وەرگیران

خەڵك-
جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق پیرۆزبایی لە جوتیارانی هەرێم دەكەن، كە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چەكەكانی پارەی گەنمی جوتیاران لە بەغدا وەرگیران .

بەشیرە حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق لە فەیسبوكی فەرمی خۆی ڕایگەیاندووە، پیرۆزە، پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ كاتژمێر 3:40 خولەك، چەكەكانی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم لە بەغداد وەرگیران.

بڕی پارەی گەنمی جوتیاران بریتیە لە 268ملیار دینارە و چاوەڕێ دەكرێ هەفتەی داهاتوو ڕێكارەكانی خەرجكردنی ڕابگەیەندرێت.

ڕاگرتنی پارەی جوتیاران لەسەردەمی حیدەر عەبادی دەستی پێكرد ،كە بەمەبەستی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بووە بەبێ لێبڕین لەدەمی دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی شەڕی داعش.