خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 199 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 6 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 97 كەسیش چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 5183 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 109 كەس و سلێمانی 36 كەس و لە گەرمیان 3 كەس و دهۆك 50 كەس وڕاپەڕێن 1 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە 97 كەس چاكبوونەوە و 6 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كۆی گشتی مردن بە كۆرۆنا گەیشتە 3519 كەس .