سەردێر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا 3 كەس بوونە قوربانی

خەڵك-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتوچۆ لە ڕێگای كۆیە ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ كەس بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە ڕێگای كۆیە -هەولێر زیانی ماڵی و گیانی بەدوای خۆیدا هێنا.

هەر بە پێی زانیارییەكان 3 سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكان بە سەختی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون و زانی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتوون.