سەردێر

ناسمانەی تەرمە دۆزراوەكەی بەردەم نەخۆشخانەی شار ئاشكراكرا

خەڵك-
پۆلیسی سلێمانی ناسنامەی ئەو كەسەی ڕۆژی سێ شەممە تەرمەكەی لە بەردەم نەخۆشخانەی شار دۆزرایەوە ئاشكرا دەكات وهۆكاریی مردنەكەی ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ئەو كەسەی دوێنێ تەرمەكەی دۆزرایەوە ناسراوەتەوە و كەسوكاری سەردانی كردوون و ناسنامەی ئاشكراكراوە و ناوی (و. م)ە و لە دایكبوونی 1969 و خەڵكی سلێمانییە”.

بە وتەی سەركەوت ئەحمەد، “ئەو كەسە ماوەیەكە لە ماڵەوە دابڕاوە و لە دەرەوە دەمایەوە و خێزان و منداڵی نەبووە، ئەو شەوە لە ژێر پردەكەی دەباشان بووە و بەهۆی جەڵتە كۆچی دوایی كردووە”.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: “دوای ئاگاداركردنەوەیان تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلیمانی كراوە و پاشان كەسوكاری سەردانیان كردوون و ناسنامەكەی ئاشكرا كراوە و دواتر تەرمەكەی ڕادەستی كەسوكاری كراوە”.