خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 129 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4732 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 71 كەس و سلێمانی 18 كەس و لە گەرمیان 5 كەس و دهۆك 35 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە 67 كەس چاكبوونەوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.