لە هێرشێكی شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە نزیك عەین عیسا 10 چەكداری گرووپە بەكرێگیراوەكان كوژران و برینداربوون.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە:” ئەمڕۆ دوو شەممە، لە سنووری شارەدێی مشرفیەی سەر بە عەین عیسا، شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات بە مووشەكی حەراری پەلاماری هێزەكانی ئەبو عەشمەیان داوە و سێ چەكدار كوژراون و حەوتی تریش برینداربوون”.
ڕونیشكراوەتەوە:” ئەم هێرشەی شەڕڤانان دوای ئەوە دێت كە ماوەی زیاتر لە مانگێكە گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بە بەردەوامی بۆردوومانی گوندەكانی سەر بە عەین عیسا دەكەن”.
خەڵك – بەشی هەواڵ