سەردێر

ڕوونكردنەوەیەك لە نووسینگەی د.فوئاد مەعسومەوە

نووسینگەی سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق ڕایدەگەیەنێت: ماوەیەكە بەڕەوا و ناڕەوا هێرشێكی نامەنتیق دەكرێتە سەر جەنابی د.فوئاد مەعسوم ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

نووسینگەی د.فوئاد مەعسوم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕوونیدەكاتەوە:”ماوەیەكە بەڕەوا و ناڕەوا هێرشێكی نامەنتیق دەكرێتە سەر جەنابی د.فوئاد مەعسوم ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەركردەی ڕۆژانی خەباتی شار و شاخ و ماندووبوونی بەڕێزیان، بەهۆی لێدوانی خاتوو شیرینی كچی بەڕێزیانەوە”.

نووسینگەی د.فوئاد مەعسوم ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە،”بەهەموولایەكی ڕادەگەیەنین كە جەنابی د.فوئاد مەعسوم نەك هەر لەگەڵ ئەو جۆرە لێدوان و قسانە نییە و دوورە لە بۆچوون و ڕا و كەسایەتی جەنابیان، زۆربەی كاتیش دژ و ناهاوڕا بووە لەگەڵ ئەو جۆرە بۆچوونانە كە بەداخەوە بەشێك لە ڕاگەیاندنەكانیش بەمەبەست و بۆ ناشیرینكردنی خەباتی پاك و نەزیهی جەنابی د.فوئاد تەرویجی ئەو مەسەلانە دەكەن”.

 

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

 

ڕوونكردنەوەیەك لە نوسینگەی د.فوئاد مەعسوم ەوە

ماوەیەكە بەرەواو نارەوا هێرشێكی نامەنتیق دەكرێتە سەر جەنابی د.فوئاد مەعسوم ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و سەركردەی رۆژانی خەباتی شاروشاخ و ماندوبونی بەڕێزیان ، بەهۆی لێدوانی خاتوو شیرین فوئاد مەعسومی كچی بەڕێزیانەوە .

بەهەموولایەكی رادەگەینین كە جەنابی د.فوئاد مەعسوم نەك هەرلەگەڵ ئەو جۆرە لێدوان و قسانە نیەو دورە لە بۆچون و ڕاو كەسایەتی جەنابیان ، زۆربەی كاتیش دژو نا هاوڕابوە لەگەڵ ئەو جۆرە بۆچونانە كە بەداخەوە بەشێك لە راگەیاندنەكانیش بەمەبەست و بۆ ناشیرینكردنی خەباتی پاك و نەزیهی جەنابی د.فوئاد تەرویجی ئەومەسەلانە دەكەن .

لێرەوە بۆ چەندەمین جاریش بەهەموو لایەكی رادەگەیەنینەوە كە شیرین خانی كچی بەڕێز د.فوئاد مەعسوم هەرگیز هیچ پۆستێكی لە ماوەی سەرۆكایەتی كۆمارو نە پێشترو نەدواتر لە هیچ جومگەیەكی نزیكی باوكیەوە نەبوەو ئەو قسانە هەموی دورن لەراستیەوە كە گوایە لەسەرۆكایەتی كۆمار پۆستی هەبوە، وە شیرین خانیش وەك هەركەسێكی تر ئازادە هەڵگری چ بیروباوەڕێك و چ ئایدیایەكە و ئەوەش لەهەموو دنیا شتێكی ئاسایی و یاساییە ، وەجەنابی دكتۆر فوئاد چەندین جاریش ئەوەی دوپاتكردۆتەوە كە كچەكەی بەڕێزیان لەتەمەنێكی گەورەدایەو خاوەنی ماڵ و هاوسەری خۆیەتی و لەوڵاتێكی تر دەژیت و جەنابیان زۆر هەوڵیشیداوە كە بۆچون و روئیایەكانی واقعی بن و واز لەو جۆرە لێدوانانە بهێنێت كە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ دونیابینی بەڕێزیان یەك ناگرێتەوە ، بەڵام ئەو خاتونە لەتەمەنێكدا نیە كە ئاراستە بكرێت و خۆی ئازادە لە چ حزبێكدا كاردەكات و چی دەڵێت .

هیوادارین خەبات و ماندوبونی جەنابی د.فوئاد نەكرێتە دەستەچیلەی گڕبەردانی ناحەزانەی هیچ كەس و لایەنێك هەتا نزیكترین كەسیش بن لەبەڕێزیانەوە ، ئەم رونكردنەوەیەمان بەپێویست زانی بۆ بەرچاو روونی هەموولایەك .

نوسینگەی د.فوئاد مەعسوم
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشوی عیراق
21ی شوباتی 2021



هەلبژاردە

گرنگترینەکان