خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دایەنگە و سەنتەرەكانی ئۆتیزم دەوامی ئاسایی دەست پێدەكەنەوە.
بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ژمارە ( ١٢٤) لە بەرواری (٢١ی٢ی٢٠٢١) و فەرمانی ژمارە (١٤٩) بەرواری (٢٢ی ٢ی ٢٠٢١) ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی، دەوامی سەرجەم دایەنگە و سەنتەرەكانی ئۆتیزم بۆ ساڵی نوێ دەستپێدەكاتەوە.
بە پێی فەرمانەكە هەریەكە لە سەنتەری ئۆتیزمی حكومی لە سلێمانی و دایەنگەكانی (چوارباخ و دایك و شاری سپی و خنجیل)ی حكومی دەگرێتەوە.