خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكی تەمەن 19 ساڵیان دەستگیكردووە ، كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك (42) ئەكاونتی هاك كردووە، لە ئێستادا بەپێی ماددە (2)ی مۆبایل راگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەشی پۆلیسی ناوشار-ڕۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی راپەڕین، تۆمەتبارێكیان بەناوی (ح.ف.ف) تەمەن (19 ساڵ) دەستگیركردووە، كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك (42) ئەكاونتی هاك كردبوون.
ڕایگەیاندووە، تۆمەتباری ناوبراو، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (2)ی مۆبایل راگیرا.