سەردێر

وتەبێژی حكومەتی هەرێم؛ هەر كەسێك ماسك نەبەستێت سزا دەدرێت

خەڵك-
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكرێت، چونكە لەماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا ڕێژەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرزبوەتەوە، دەشڵێت،”خوێندن لە دامەزراوە پەروەردەییەكان بەردەوام دەبێت و گۆڕانكاری لە پرۆسەی خوێندندا ناكرێت”.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی تەندروستی هاووڵاتیان، یادە فەرمییەكان بەرز ڕادەگیرێن بەبێ گردبونەوەی جەماوەری یاد دەكرێنەوە وداواشمان لە حیزب و لایەنە سیاسییەكان ئەوە پابەند بن .

ئاشكراشیكرد، پڕۆسەی خوێندن لە قوتابخانە و زانكۆكان و پەیمانگاكان بەردەوام بێت بە رەچاوكردنی رێكاری توندی خۆپارێزی.

وتیشی ،”بڕیار لەسەر بەستنی ماسك لە ناوەند و فەرمانگە و شوێنە تایبەتەكان كراوەتە مەرج و هەر كەسێكیش پابەند نەبێت، سزای نەبەستنی ماسكی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، پێداچوونەوە بە هاتووچۆی نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقدا دەكرێت، دەسەڵات دراوەتە ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان بۆ چاودێڕی بڕیارەكان و هەروەها رێكخستنەوەی بازگەكانی نێوان هەرێم و پارێزگاكانی تری عێراق، بە جۆرێك كە تەنها رێگە بە هاتوچۆی شاندی حكومیی و دیپلۆماسی بدرێت.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان