سەردێر

داوای حەسانە بۆ مامۆستایان دەکرێت

 

خەڵک- ئارام سەردار

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ لە ئامادەیی زۆزکی کوڕان لە گەڕەکی هەولێری نوێ، دوای ئەوەی داوا لە خوێندکارێک دەکرێت باوکی بێنێت بۆ پڕکردنەوەی بەڵێننامە، خوێندکارەکە (بەچەقۆ) لەپشتی مامۆستاکە دەدات.

مامۆستا محەممەد جەلال، یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئامادەیی زۆزکی کوڕانە، بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، بەمەبەستی پشکنین و هۆشیارکردنەوەی قوتابیان لەو کەل و پەلە دەغەکراوانەی هەن بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئیدارەی قوتابخانە پشکنینیان کردووە و یەکێک لە خوێندکارەکان (خەنجەر بۆکس)ی پێبووە، دوای ئەوەی لێی وەرگیراوەداوای

لێکراوە باوکی بهێنێت بەڵێننامەیەک پڕبکاتەوە کە جارێکی تر کەل و پەلی وەها نەهێنێت بۆ قوتابخانە، لەگەڵ ئەوەشدا داوا لەخوێندکارەکە کراوە بەردەوام بێت. دەشڵێت، دوای تەواوبوونی دەوام خوێندکارەکە هێرشی کردۆتە سەر و لەپشتیەوە بەچەقۆ لێیداوە. ئەوەشی خستەڕوو، مامۆستا بەردەوام ڕووبەڕووی ئەم جۆرەمەترسیانە دەبنەوە، لەگەڵ ئەوەی مافێکی زۆر دراوە بەخوێندکاران کەچی هیچ مافێک بەمامۆستا نەدراوە، داوا لەسەرۆکی حکومەت و پەڕلەمان دەکەم حەسانە بدەن بەمامۆستایان بۆ ئەوەی کە ڕوویدا دووبارە نەبێتەوە.

سەنگەر ڕەشید، توێژەری کۆمەڵایەتی لەئامادەیی زۆزکی کوڕان بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، هیچ کێشەیەک ڕووی نەداوە لەنێوان خوێندکارەکە و مامۆستاکە بەڵکو زۆر بەڕێزەوە تەنها داوای لێکراوە باوکی بهێنێت، ئەوان وەک ئەرکی خۆیان بۆئەوەی خوێندکاران دووربن لەکێشە لەکاتی بوونی کەل و پەلی قەدەغەکراو ئاگاداری کەس و کاریان دەکەن، چونکە زۆرێک لەدایک و باوکان ئاگاداری ئەوەنین کوڕەکانیان چی دەهێنن بۆ قوتابخانە.