سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ ئامارێكی نوێی بڵاوكردەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 157 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 1 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 55 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 5877 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 79 كەس و سلێمانی 24 كەس و لە گەرمیان 3 كەس و دهۆك 51 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 55 كەس چاكبوونەوە و 1 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كۆی گشتی مردن بە كۆرۆنا گەیشتە 3508 كەس .

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە