سەردێر

پشدەر؛ لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا شۆفێرێك گیانی لەدەستدا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت ، لەسەر ڕێگەی مەرزی كێلێ هاووڵاتیەك، كە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پێ بووە لەكاتی گەڕانەوەی كۆنتڕۆڵی لەدەستدا وەرگەڕاوە بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 21-2-2021 لەسەر ڕێگەی مەرزی كێلێ هاووڵاتیەك، كە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پێ بووە لەكاتی گەڕانەوەی بۆ قەڵادزێ كۆنتڕۆڵی لەدەستدا وەرگەڕاوە، دوای 2 كاتژمێر لە ڕووداوەكە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا لەلایەن هێزەكانمان بە هاوكاری هاووڵاتیان دەرهێندراوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، دوایی ڕووداوەكە دەستبەجێ گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، بەوتەی كەسوكارەكەشی ڕووداوەكە لەكاتێكدا بووە ویستویەتی بارێكی تەماتە لە مەرزەكە بگوازێتەوە بۆ هەولێر و لە لۆفەیەكی نزیك مەرزەكە وەرگەڕاوە، دوای توێكاری بۆ تەرمەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە.

بە پێی زانیارییەكانی خەڵك، ئەو شۆفێرە ناوی ( ئاراس حەسەن هێرۆیی) ە پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە .