سەردێر

تەندروستی هەرێم ؛ توشبوون بە كۆرۆنا زیادی كردووە هەولێر لە ڕیزبەندی یەكەمدایە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 150 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 43 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 4947 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 95 كەس و سلێمانی 29 كەس و لە گەرمیان 4 كەس و دهۆك 22 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 43 كەس چاكبوونەوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كۆی گشتی مردن بە كۆرۆنا گەیشتە 3507 كەس .

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە