خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە ڕێگای نێوان كەلار – پەروێزخان دوو شۆفێر برینداربوون، بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كران .
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە 21-2-2021 لە ڕێگای نێوان كەلار – پەروێزخان ڕووداوێكی پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی ( ڤاڵڤۆ بارهەڵگر و مان بارهەڵگر ) ڕوویدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، كە لە ئەنجامی ڕووداوەكە شۆفێرانی هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بریندار بوون و بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كران.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ڕوودانی ڕووداوەكە لەلایەن تیمەكانی هاتووچۆوە دەستی پێكردوە.