سەردێر

لەچەند ڕۆژی داهاتوودا شایستە داراییەكانی گەنمی جوتیاران دابەش دەكرێت

خەڵك-
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دوابەدوایی پەیوەندی و هەوڵە بەردەوامەكان لە چەند ڕۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیە بڕی نیوەی پارەی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی 2014 ,2015, 2016 دابەش دەكرێت.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە چەند ڕۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیە بڕی نیوەی پارەی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵانی (2014- 2015- 2016) بۆ هەموو ئەو جوتیارانەی، كە ناویان لە لیستەكان تۆماركراوە دابەش دەكرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەوڵەكان چردەكرێنەوە لە پێناو سەرفكردنی تەواوی ماندووبوون و شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لە قۆناغی داهاتوو.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەم بڕیارەی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە میانی پێداگیری و پێشكەشكردنی راسپاردەكان و كۆبونەوەی شاندی باڵای وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بەسەرۆكایەتی بێگەرد تاڵەبانی لە مانگی رابردوو لەگەڵ هەریەك لە بەڕێزان، سەرۆككۆماری عێراق و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لێژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە ئەنجومەنی نوێنەران و وەزارەتەكانی بارزگانی و كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی عێراق چۆتە بواری جێبەجێكردن و سەرفكردنەوە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان