سەردێر

سوپاسالاری پێشووی عیراق هۆشدار بەهێز بوونەوەی داعش دەدات

خەڵك-
ڕاوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، داعش كردەوەی پارتیزانی ئەنجام دەدات، ئەگەر حكومەتی عێراق لەگەڵ هەرێم نەگاتە رێككەوتن، دۆخەكە خراپتر دەبێت و ناوچەكانی دیكەی عێراقیش دەگرێتەوە و تەشەنە دەكات، چونكە داعش بە هۆی لاوازیی هێزە عێراقییەكانەوە زۆر بەهێز بووە.

بابەكر زێباری ، راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سوپاسالاری پێشووی عیراق بە میدیایی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، بە هۆی زیادبوونی داعش دۆخی ناوچەكوردستانییەكان زۆر خراپبووە و ئەگەر حكومەتی عێراق لەگەڵ هەرێم نەگاتە رێككەوتن، ناوچەكانی دیكەی عێراقیش دەگرێتەوە، بەغدا نایەوێت بیكات، چونكە دەزانێت زۆرینەی خەڵكی ناوچە كوردستانییەكان كوردن و ناوچەی كوردستانین، ھەر بۆیەش ماددەی سەد و چل جێبەجێ ناكەن، چونكە ترسیان ھەیە ناوچەكان بێنەوە سەر ھەرێمی كوردستان، كە لە كۆتاییشدا ھەر وا دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەندێك شوێن لە ناوچەكوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بوونەتە مۆڵگە بۆ داعش بە هۆی ئەوەی هیچ هێزێكی كوردی و عێراقیی لێ نییە، ئەوەش مەترسییەكی گەورەیە، چونكە داعش لەوێ خۆیان ڕێكدەخەنەوە و كردەوە ئەنجام دەدەن، هەروەها ئەو هێزە عێراقیانەی لە ناوچەكەن چەندین جۆرەن و بێ سەركردایەتین و ھەر كەسێكیش بە ئارەزووی خۆی مامەڵە دەكات، بۆیە دۆخی ناوچە كوردستانییەكان زۆر مەترسیدارە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، داعش رۆژانە كردەوە ئەنجام دەدات و بەردەوام ھێرش دەكاتە سەر ھێزە عێراقییەكان و دەیانكوژێت، گوندەكانیش بەردەوام لە ترسی داعش چۆڵ دەكرێن، بۆیە رۆژ بە رۆژ دۆخەكە بەرەو خراپتر دەچێت و ئەگەر چارەسەری بنەڕەتی نەكرێت، زۆر زۆر خراپتر دەبێت.

ئاشكراشیكرد، داعش كردەوەی پارتیزانی ئەنجام دەدات، بۆیە ئەگەر حكوومەتی عێراق لەگەڵ ھەرێم نەگاتە رێككەوتن، دۆخەكە خراپتر دەبێت و ناوچەكانی دیكەی عێراقیش دەگرێتەوە و تەشەنە دەكات، چونكە داعش بە ھۆی لاوازیی ھێزە عێراقییەكانەوە، زۆر بەهێز بووە.

 

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان