سەردێر

بافڵ تاڵەبانی؛ هێشتا مەترسییەكانی داعش كۆتاییان نەهاتووە و داوای هاوكاری لە هاوپەیمانان دەكات

خەڵك-
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، هێشتا مەترسییەكانی داعش كۆتاییان نەهاتووە ، بۆیە هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمانانی بە گرنگ وەسفدەكات و داواشیكردووە، هاوپەیمانان بەردەوامبن لە مەشقپێكردن و پڕچەككردنی پێشمەرگە.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە وەفدێكی باڵای سەربازی كە پێكهاتبوون لە جەنەراڵ كەڤن كۆپسی، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و جەنەراڵ پرینسپێ، جێگر و نوێنەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان و وەفدێكی سەربازی یاوەریان.

لە دیدارێكدا كە مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەكانی حەفتا و جەلال شێخ ناجی، لێپرسراوی دەزگای ھەواڵگریی پێشمەرگە و وەستا رەسوڵ، راوێژكاری سەربازیی سەرۆكایەتیی یەكێتی ئامادەبوون، گفتوگۆكرا لەبارەی ھەماھەنگی و ھاریكاری زیاتر لەنێوان ھێزەكانی ھەرێمی كوردستان و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەپێناو سەقامگیری و ئاسایش لەناوچەكە.

ھەر لە دیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە جموجوڵەكانی تیرۆریستانی داعش كرد بەتایبەت لە ناوچەكێشەلەسەرەكان و رایگەیاند، هێشتا مەترسییەكانی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە كۆتاییان نەهاتووە، بۆ ئەمەش هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمانانی بە گرنگ وەسفكرد و داواشیكرد بەردەوامبن لە مەشقپێكردن و پڕچەككردنی ھێزی پێشمەرگە و راھێنانیان لەسەر بنەمای زانستی سەربازی.

‎May be an image of ‎‏‏‏٦‏ كەس‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏‏٤‏ كەس‏، ‏‎‎people sitting‎‎‏‏، ‏‏‎‎people standing‎‎‏، ‏‎‎military uniform‎‎‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏٤‏ كەس‏، ‏‎‎people sitting‎‎‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎