خەڵك-
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كێشەی داناغاز چارەسەركراو دۆخی كارەباش ئاسایی بوەوە هاوبەشانی كارەباش ئاگاداردەكاتەوە لە كاتژمێر 5 ئەم ئێوارەیە پێدانی كارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە .
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە دوای ئەوەی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و كارەبا هاوكاری تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز بوون و پێكەوە توانییان چارەسەری ئەو گرفتە تەكنیكیە بكەن ، كە لە كۆمپانیای داناغاز ڕوویدا و لە ئێستادا كێشەكەیان چارەسەركرا.
ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە وەزارەت راستەوخۆ هەر لەكاتی كەوتنەوەی گرفتەكەدا لەرێگەی تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و وێستگەكان رێگایان نەدا كوژانەوەی گشتی كارەبا ڕووبدات .
ئاشكراشیكردووە ، لە ئێستادا پێدانی كارەبای نیشتمانی دوای چارەسەری كێشەی دانا غاز ئاسایی بۆتەوە وبۆ ئەو مەبەستەش هاوبەشانی كارەبای لێ ئاگادار دەكەنەوە .