سەردێر

مەسرور بارزانی داوایەك لە عەلی باپیر دەكات

خەڵك-
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەكات ، بە بۆنەی كۆتاییهاتنی كۆنگرەی چوارەمی حزبەكەی، كە تێیدا بە سەرۆكی حزبەكە هەڵبژێردرا.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاندووە، هیوادارم كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و گشت هێز و لایەنەكانی كوردستان، یەكڕیز و هاو هەڵوێست بن لە پشتیوانیكردن و داكۆكیكردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی ماف و داوا ڕەواكانی خەڵكی كوردستان .

بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان.
بە بۆنەی كۆتاییهاتنی كارەكانی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەركردایەتی و گشت ئەندامانی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

هیوادارم كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و گشت هێز و لایەنەكانی كوردستان، یەكڕیز و هاوهەڵوێست بن لە پشتیوانیكردن و داكۆكیكردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی ماف و داوا ڕەواكانی خەڵكی كوردستان .

مەسرور بارزانی

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان



هەلبژاردە

گرنگترینەکان