سەردێر

تەندروستی هەرێم ؛ ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 77 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 1 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 70 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 4386 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 24 كەس و سلێمانی 7 كەس و لە گەرمیان 9 كەس و دهۆك 37 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 70 كەس چاكبوونەوە و 1 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كۆی گشتی مردن بە كۆرۆنا گەیشتە 3505 كەس .

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە