خەڵك-
لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سلێمانی- كەركوك كەسێك بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری وەرگەڕان بەهۆی تیژڕەوی و نالەباری کەشەوهەواوە لەسەر ڕێگەی سلێمانی -کەرکوک لەنزیک تەیناڵ ڕوویدا.
ڕاشیگەیاند، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە، کە لەجۆری نیسان ئەڵتیمایە بەسووکی بریندار بوو.