سەردێر

ڕێژەی بەفر بارین بڵاوكرایەوە

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بە فر دەبارێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوی و بەرزەكاندا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕێژەی بەفر بارینی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە، بەشێوەیەك لە پیرمام 6 سم، شەقڵاوە 1 سم، هیران 3 سم، ئامێدی 6 سم، بامەرنێ 3 سم و لە كانی ماسییش 8 سم بەفر باریوە.