سەردێر

ئاسایش دەستگیركردنی سێ‌ كەسی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بەتۆمەتی تەقەی هەڕەمەكی ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەڕایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: “لەدرێژەی هەڵمەتی هێزەكانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ نەهێشتنی حاڵەتەكانی تەقەكردنی هەڕەمەكی و دروستكردنی ترس و دڵەڕاوكێ لای هاووڵاتیان ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 19/2/2021 سێ كەس بەناوەكانی (م ،ح ، ن) و (م ، ح ، م ) و (و ، ڕ ، م ) دەستگیر كران، كە هەستاون بەتەقەكردن لە گەڕەكی ئاوارەكان لە شارەدێی شۆڕشی شارۆچكەی چەمچەماڵ.

بەڕێوەبەڕایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرجەم تۆمەتبارەكان دانیشتووی شارۆچكەی چەمچەماڵن و بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە بەبڕیاری (٥۷۰) ڕاگیراون.

خەڵك – بەشی هەواڵ