سەردێر

ئەردۆغان سەرۆكی جەهەپە دەداتە دادگا

سەرۆكی توركیا سەرۆكی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەی دەداتە دادگا.


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا سكاڵای دژی كەمال كلیچدار ئۆغڵو، سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەی تۆماركرد.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، هۆكاری تۆماركردنی ئەو سكاڵایە لە لایەن ئەردۆغانەوە لە دژی كەمال كلیچدار ئۆغڵو ئەوەیە، ئۆغڵۆ لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا بەرپرسیاریەتی كوژرانی 13 دیلی وڵاتەكەی خستبووە ئەستۆی ئەردۆغان و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەكەی سەر چیای گارەشی بە هەڵە وەسف كردبوو.

سەرۆك كۆماری توركیا كەمال كلیچدار ئۆغڵوی سەرۆكی جەهەپەی بە شێواندنی باری دەروونی هاووڵاتیان تۆمەتبار كردووە و داوای قەرەبووی 60 هەزار یۆرۆی لە كەمال كلیچدار ئۆغڵو كردووە.

پێشتر، كەمال كلیچدار ئۆغڵو سەرۆكی جەهەپە ڕایگەیاندبوو، ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەكەی سوپای توركیای لەچیای گارە بەهەڵە و شكستێكی گەورەی مێژووی لەقەڵەمدا و ڕەخنەی توندی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا گرت.

خەڵك – بەشی هەواڵ