سەردێر

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبارەی دەستگیركراوانی بادینانەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك-
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق، لەبارەی دەستگیركردنی ڕۆژنامەوان و چالاكوانەكانی بادینان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت” كۆمەڵگە دیموكراتییەكان ڕێز لە ئازادیی ڕادەربڕین دەگرن و پشتیوانی لە توانای ڕاگەیاندكاران دەكەن بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان بە بێ ترس لە تۆڵە لێسەندنەوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق بڵاوكرایەوە”بە وردی چاودێری دەستگیركردن و پاشان دادگایكردنەكانی ئەم دواییەی ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانانمان كردووە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەربارەی پرسی ئازادیی ڕادەربڕین و لەو نێوەندەشدا ئازادی بۆ ڕاگەیاندكاران، بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، و بەردەوامیش دەبێت لەسەری”.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق دەڵێت”كۆمەڵگە دیموكراتییەكان ڕێز لە ئازادیی ڕادەربڕین دەگرن و پشتیوانی لە توانای ڕاگەیاندكاران دەكەن بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان، بە بێ ترس لە تۆڵە لێسەندنەوه”.