سەردێر

وەزیری بەرگری ئەمریكا باسی هێرشەكەی سەر هەولێر دەكات

خەڵك-
لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، جەخت لەسەر پێویستی درێژەدان بە

هەوڵەكانییان دەكاتەوە لە ناوچەكە.

ئۆستن، خۆشحاڵی دەربڕی بەرانبەر بە بڕیارەكەی هاوپەیمانی ناتۆ بۆ فراوانكردنی ئەركەكانی لە عیراق و جەختیشی لەسەر پابەندبوونی واشنتن كردەوە لە هەوڵەكانی بۆ تێكشكاندنی ڕێكخراوی داعش لە عیراق و هێنانەدی سەقامگیریی ئیقلیمی.

بە وتەی وەزیری بەرگری ئەمریكا”ئەو هێرشەی شاری هەولێری كردە ئامانج، جەخت لەسەر پێویستی درێژەدان بە هەوڵەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكاتەوە لە ناوچەكە”.

پێشتر یەنس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی ناتۆ ڕایگەیاندبوو، ناتۆ ڕێز لە سەروەریی عیراق دەگرێت و هەموو هەنگاوەكانی بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عیراق هەڵدەنێت.

ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ، ئاماژەی بە زیادكردنی ژمارەی هێزەكانیش كردبوو لە عیراق لە 500 سەربازەوە بۆ 5000 سەرباز.