سەردێر

كۆمەڵ ناوەكەی گۆڕی و “ئیسلامی”یەكەی لابرد

خەڵك-
كۆمەڵ ناوەكەی خۆی گۆڕی و پاشگریی “ئیسلامی”یەكەی لێكردەوە و ناوەكەی كرد بە”كۆمەڵی دادگەری”.

ئەمڕۆ هەینی، لە میانی دانیشتنی دووەمین ڕۆژی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامی، ئەندامانی كۆنگرە بە زۆرینەی دەنگ؛ دەنگیاندا بە گۆڕینی‌ ناوی حزب لە (كۆمەڵی ئیسلامیی) بۆ (كۆمەڵی دادگەریی كوردستان)، (جماعە العدل الكردستانیە/ العراق)، ئەمەش لەلایەن حزبەكەوە بە هەنگاوێكی سەیر دادەنرێت، بەو هۆیەی پاشخانێكی ئیسلامی هەیە و پێشتر لە هەناوی بزوەنەوەی ئیسلامی لە كوردستانی عیراق، هاتۆتەدەر.

كۆمەڵ بە سەرۆكایەتی عەلی باپیر ئەمیری جەماعەتەكە، پێشتر لە بزوتنەوەی ئیسلامی جیابۆوە و لە یەكەم هەنگاندا ناوی ڕابوونی ئیسلامی لەخۆینا و پاشان ناوەكەی گۆڕی بۆ كۆمەڵی ئیسلامی، لەم كۆنگرەیەشدا بە زۆرینەی دەنگى ئەندامەكانی بڕیاریدا پاشخانی ئیسلامی لە ناوەكەی بكاتەوە و بۆ قۆناغەكانی داهاتوو لەژێر ناوی (كۆمەڵی دادگەریی كوردستان)، درێژە بە كاری سیاسی خۆی بدات.