سەردێر

ڕۆژهەڵاتی كوردستان؛ مانگی ڕابردوو ١٠٧ حاڵەتی پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤ تۆماركراوە

خەڵك-
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ١٠٧ حاڵەتی پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تۆماركراوە و ١٣ كۆڵبەر و كاسبكار لە سنوورەكانی كوردستانیش بوونەتە قوربانی.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری مانگی ڕابردووی پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویكردووە تێیایدا هاتووە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ١٣ كۆڵبەر و كاسبكار لە سنوورەكان بوونەتە قوربانی، كە ٥ كەسیان گیانیان لە دەستداوە، كە سێ كۆڵبەریان بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ٢ كەسیان بە هۆی ڕووداوی سرووشتیەوە بووە .

پێشلكاری مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان تۆمار كراوە كە بە شێوەی خوارەوەیە:

كۆڵبەران ( ١٣ حاڵەت)
لەماوەی مانگی ڕابردوودا ١٣ كۆڵبەر و كاسبكار لە سنوورەكانی كوردستان بوونەتە قوربانی كە ٥ كەسیان گیانیان لە دەست. سێ كۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ٢ كەسیان بە هۆی ڕووداوی سرووشتی گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها ٨ كۆڵبەر بریندار بوون كە ٥ حاڵەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆ بووە و سێ كەسیش بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێر بریندار بوون.

سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (٢ حاڵەت)
لە مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ لاینكەم بەندكراوێكی ژن لە بەندیخانەی سنه بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست لە سێدارە دروە.

هەروەها، لەو ماوەیەدا هاووڵاتییەكی خەڵكی دیواندەرە دوای دەستبەسەر كران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی تاران لە ژێر ئەشكەنجەدا كوژراوە.
كوژان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و تەقینەوەی مین (٧ حاڵەت)
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیكەم ٤ هاووڵاتی لە سنوورەكانی سەرپێڵی زەهاو و مێهران بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی كە سێ كەسیان گیانیان لە دەست داوە.
هەروەها، سێ هاووڵاتیی مەدەنیی خەڵكی بانه بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران بریندار كراون.
دەستبەسەر كران و سەپاندنی حوكم (٨٢ حاڵەت)
بە پشتبەستن بە ئامارەكانی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیكەم ٧٠ هاووڵاتیی كورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاكی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر كراون.

هەروەها، ١٢ هاووڵاتیی كورد بە تۆمەتی چالاكی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنی سەرجەم سزای ٣٨ ساڵ و ٨ مانگ بەندكرانیان بە سەردا سەپاوە.

كرێكاری (٣ حاڵەت)
لەو ماوەیەدا لانیكەم ٣كرێكاری خەڵكی شارەكانی مەهاباد، بیجاڕ و سەقز لە كاتی كار كردن و بە هۆی ڕووداوی كارەوە گیانی لە دەست داوە.