خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك ڕایدەگەیەنێت ، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەناو سەنتەری شارەكە كەسێك گیانی لەدەستدا، شۆفێری ئۆتۆمبیلەكەش برینداربووە و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.
ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 19ی 2ی 2021 ڕوویداوێكی هاتووچۆ لەناو سەنتەری شاری دهۆك لەسەر ڕێگای حەولی پشت فەرماندەیی دهۆك ڕوویدا .
ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە ئۆتۆمبێلێكی جۆری مارسیدیس بووە ژمارە ئەوروپا، كە ئۆتۆمبێلەكە لە دەستی وەریگرتووە و خۆی كێشاوە بە درخەتێكی ناوەڕەستی شەقامەكە و دواتر ستونێكی كارەبا.
ئاشكراشیكردووە، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە دڵتەزێنەوە سەرنشینێك گیانی لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش برینداربووە و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەكراوە و لێكۆڵینەوەش دەستی پێكردووە .