خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئاسمانی شارەكانی هەرێم هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران لە ناوچە جیاجیاكان و بارینی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكاندا .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان خشتەی كەش و هەوای شارەكانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و بە پێی خشتەكە ئەمڕۆ هەینی 19ی شوباتی 2021 ئاسمانی شارەكانی هەرێم هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران هەروەها لە ناوچەشاخاوییەكانی پارێزگاكاندا ئەگەر بوونی بارینی بەفرێكی كەم دەكرێت .
ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە خێرایی با لە نێوان (10-20) كم بۆ كاتژمێرێكدایە و مەودای بینیش لەنێوان (8-10) كم دەبێت .
ئەوەشخراوەتەڕوو ، پلەكانی گەرما لە شاری هەولێر لەنێوان 5- 9 پلە و سلێمانی 3 بۆ 8 پلە و دهۆك 4-7 پلە و كەركوك 4 -11 پلەی گەرم دەبێت .