سەردێر

وەزارەتی تەندروستی هەرێم؛ سێ بژاردە دەخاتە بەردەم لیژنەی باڵا بۆ پێشگرتن لە كۆرۆنا

خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، لەگەڵ تەشەنەكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی عیراق وەزارەتی تەندروستی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بۆ هەر پێشهاتێك و سێ بژاردەيان خستۆتە بەردەم لیژنەی باڵا بۆ بڕیاری خێرا.

د. ئاسۆ حەوێزی ، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، سێ بژاردەمان خستۆتە بەردەم لیژنەی باڵا بۆ بڕیاری خێرا و پێویست لە هەرێمی كوردستان، بۆ پێشگرتن لەو تەشەنەكردنەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە عێراقدا هەیە، لە نزیكترین كاتدا دەبێتە بڕیار.

پێشتر خەڵك لە سەرچاوەیەكى باڵای وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردەوە، كە وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەك بژاردەی خستۆتەبەردەم لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تا بڕیاری كۆتایی لەسەر بدات ، كە قەدەغەی هاتووچۆی سنوردار یەكێك بووە لەو بژاردانە .