سەردێر

جەعفەر شێخ مستەفا؛ پێویستە نێوانی حزبەكوردییەكان لەگرژییەكان خاو بكرێتەوە

خەڵك-
جێگری سەرۆكی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مەترسییەكانی سەر قەوارەی هەرێم و پاراستنی سەقامگیری و ئارامی كوردستان گرنگە بۆ ئێمە خۆمان لە ناوخۆدا یەك ڕیز و یەك هەڵوێست و یەك گوتار بین لە پێناو پاراستن و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی سەر قەوارەی هەرێم.

جەعفەر شێخ مستەفا ، جێگری سەرۆكی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك لەنوسینێكدا بەناونیشانی (مەترسییەكانی سەر قەوارەی هەرێم و پاراستنی سەقامگیری و ئارامی كوردستان) نوسیویەتی،” ئەو قەوارەیەی كە ئێستا بوونی هەیە و بۆ گەلەكەمان بە دەست هاتووە، بە خەبات و ڕەنج و تێكۆشانی گەلی كوردستان درووست بووە، بێگوومان ئەمەش قوربانی لە پێناو دراوە، گرنگە ناوبانگی ئەو قەوارەیە لە جەوهەر و خوودی ئەو هەرێمە ڕەنگ بداتەوە و بیكەین بە ئەزموونێكی حوكمڕانی باش بۆ ناوچەكە”.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە هەوڵبدرێت نێوانی حزبە كوردییەكان لە گرژییەكان خاو بكرێتەوە، لەپەیوەندی بەهێز دابین لەگەڵ دەوروبەر، دۆخی ئابووری هەرێم گەشەی پێ بدرێت بە كاركردن بە گووڕ و تینێكی بەهێزەوە لەسەر بنەبڕكردنی گەندەڵی، كە لە سێكتەرە جیاوازەكان هەیە نەهێڵدرێت.

هەینیتان باش
مەترسییەكانی سەر قەوارەی هەرێم و پاراستنی سەقامگیری و ئارامی كوردستان:
ئەگەر چاوێك بە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان دا بخشێنینەوە بۆمان دەردەكەوێت كە گەلی كورد هەمیشە لەبەردەم ڕووبەڕوو بوونەوە و مەترسی سڕینەوەی شووناس و نەتەوە و خاك دا بووە، نەیارەكانی كورد هەر لە وجوودەوە هەڕەشە بوونە بۆسەر خاك و ناومان.
ئەو قەوارەیەی كە ئێستا بوونی هەیە و بۆ گەلەكەمان بە دەست هاتووە، بە خەبات و ڕەنج و تێكۆشانی گەلی كوردستان درووست بووە، بێگوومان ئەمەش قوربانی لە پێناو دراوە، گرنگە ناوبانگی ئەو قەوارەیە لە جەوهەر و خوودی ئەو هەرێمە ڕەنگ بداتەوە و بیكەین بە ئەزموونێكی حوكمڕانی باش بۆ ناوچەكە، سیمای گەل بوون ببەخشین و نەتەوەیی بوون بكەین بەچەمكی گەشە و دروستبوونی دەوڵەت، چوونكە نەتەوەیی بوون ڕێز لە فەرهەنگ و مێژووی نەتەوەیی دەگرێت، مەودای نێوان حوكمڕانی و ئەو قەوارەیەی كە هەیە دەبێت فراوان بكرێت بۆ دەستەبەر كردنی سەقامگیرییەكی زیاتر لەوەی كە هەیە، ئەمەش بە كۆمەڵێك پڕەنسیبی دەستووری و یاسایی و خۆ گونجاندن لەگەڵ پێشهات و ئەو گۆڕانكاریانەی كە لە ناوخۆ و جیهان ڕوودەدەن و دووركەوتنەوە لە پڕاكماتیزەكردنی خوودی لەپێناو گەیشتن بە كەناری ئارامی.
گرنگە بۆ ئێمە خۆمان لە ناوخۆدا یەك ڕیز و یەك هەڵوێست و یەك گووتار بین لە پێناو پاراستن و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی سەر قەوارەی هەرێم، ئەوەش پێویستی بە كاری ستراتیژی و دووربینی نێوان حزبەكانی كوردستان و یەك تیمی هاوبەش هەیە لە پێناو سەپاندنی سەروەری خاكی هەرێمی كوردستان، هەوڵبدرێت نێوانی حزبە كوردییەكان لە گرژییەكان خاو بكرێتەوە، لەپەیوەندی بەهێز دابین لەگەڵ دەوروبەر، دۆخی ئابووری هەرێم گەشەی پێ بدرێت بە كاركردن بە گووڕ و تینێكی بەهێزەوە لەسەر بنەبڕكردنی گەندەڵی كە لە سێكتەرە جیاوازەكان هەیە نەهێڵدرێت، كاری بەردەوام بكرێت بۆ درووست بوونی هێزێكی نیشتیمانی یەكگرتوو لە پێناو ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو و دوژمنە ناوخۆیی و دەرەكییەكان و ڕێگرتن لە دووبارە سەر هەڵنەدانەوەی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش كە هەمیشە لە جموجۆڵدان بۆ تێكدانی ئارامی ناوچەكە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان