سەردێر

هەرێم و بەغدا لەبارەی كۆرۆناوە كۆدەبنەوە

خەڵك-
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات لە پارێزگەكانی عیراق، باس لە كۆبوونەوەیەكی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵیش دەكات لەسەر ئەو دۆسێیە.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”چەند پلانێكمان هەیە بۆ بەدواداچوون سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی خێرای جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا، بەڵام لەئێستادا پلانی ئەوەمان نییە قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتی بسەپێنین یان ڕێگە لە هاتووچۆی نێوان پارێزگەكان بگرین و ڕێگەكان دابخەین”.

بە وتەی حەوێزی”لە هەفتەی داهاتوودا كۆبوونەوەیەك لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و حكومەتە خۆجێییەكانی پارێزگەكانی هەرێم دەكرێت و لێوەی بڕیار لەسەر گرتنەبەری ڕێكاریی نوێ‌ دەدرێت بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەنێوان ڕێكارەكانیشدا توندكردنەوەی پابەندبوونە بە خۆپارێزیی”.