خەڵك-
سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندی دانووستاندنكاری هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 18-2-2021 مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران لەگەڵ شاندی دانووستاندنكاری هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی كۆبووەوە.
لە كۆبونەوەكەدا گرنگترین هەلومەرجی سیاسی و ئەمنی و نیشتمانی وڵات گفتوگۆی لەبارەوە كرا، دواتر هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر شاری هەولێر تاوتوێكرا و هەوڵی ئەمنی و ئیقلیمی و دەسەڵاتدارانی هەرێمیش هاوئاهەنگی كرا.
لەسەر مەلەفی بودجەی گشتی فیدراڵی گفتوگۆی لەبارەوە كرا وجەختكرایەوە لە دابەشكردنی سامان لە نێوان عێراقییەكان بەبێ جیاوازی، پابەندبوون بە دەستوری عێراق و بنەماكانی.