سەردێر

سەفین دزەیی؛ بەمەبەستی پشتیوانی هەفتەی داهاتوو چەندین شاندی دیپلۆماتی سەردانی هەولێر دەكەن

خەڵك-
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، مەبەستی پشتیوانیكردنی هەرێم بۆ ئەو هێرشانەی كە لەچەند ڕۆژی رابردوو كرایە سەر هەولێر هەفتەی داهاتوو چەندین شاندی دیپلۆماتی سەردانی هەرێم دەكەن.

سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە، بە مەبەستی پشتیوانیكردنی هەرێم بۆ ئەو هێرشانەی، كە لەچەند ڕٍۆژی ڕابردوو كرایە سەر هەولێر هەفتەی داهاتوو چەندین شاندی دیپلۆماتی سەردانی هەولێر دەكەن.

لە دوای هێرشەكانی شەوی 15ی شوباتی 2021 بۆ سەر شاری هەولێر وڵاتانی ئەوروپا و ناوچەكە هاوخەمی خۆیان بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی و ئیدانەی هێرشەكەیان كرد و هێرشەكەش لەسەر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان