خەڵك –
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری گەڕەكەكانی نەورۆز و چراخان دەكات، كە ڕۆژی شەممە بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ كارەبا دەبن.
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری دانیشتوانی هەردوو گەڕەكی (۳۲٠ نەورۆز ) (۳۲۲ چراخان)، دەكەینەوە، كە دەكەونە سەر فیدەری (۱۱۸) ڕۆژی شەممە (۲٠/۲/۲٠۲۱)پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت.
دەشڵێت،”لە كاتژمێر (8ی بەیانی بۆ 3ی پاش نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت ، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كاربكەن، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.
جەختیشی كردۆتەوە ، كە جگە لە ستافی تایبەتی هۆبەكانی چاكسازیی كارەبا و كۆمپانیا، هیچ كەس بۆی نیە دەستكاری پێوەرەكان بكات بەپێچەوانەوە توشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای بەستنی پێوەرەكە و لەكاتی بوونی هەر كێشەیەك دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونەوە بكەن 07701394642.